بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەسیرە، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکان لە کاردانەو ەبە هێرشی ئەمریکا و بریتانیا بەیاننامەیەکی دەرکرد.
یەحیا سەریع لە ئەو بەیاننامە وتی: دوژمنی ئەمریکی - بریتانیایی لە چوارچیوەی پاڵپشتی لە جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، هێرشی کردە سەر یەمەن. ئەوان سەنعا، حەدیدە، تەعەز، حەجە و سەعدەیان 73 جار کردە ئامانجی هێرشی ئاسمانی. لە ئەو هێرشانە 5 کەس لە هێزە چەکدارەکان شەهید و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون.
هەروەها زیادی کرد: هەر جۆرە لێکەوتەیەکی ئەو هێرشە لە ئەستۆی ئەمریکا و بریتانیایە. هێرشی ئەمریکا و بریتانیا هەرگیز بێ وەڵام و سزا نامێنێتەوە.
Your Comment